2010/3/15 10:32 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

چوار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له16 ی ئاداری 2006 شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك دامه‌زرا، ئه‌و تیپه‌ی له‌ناو ترسناكترین دۆخی ژیان درووست بوو ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌و كوشتنی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌موو ئاره‌زووه ژیاندۆستیه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام سووربوون و خه‌ونبین وای كرد به‌رده‌وام بین، بۆیه ئه‌مرۆ كه له‌به‌رده‌م داگیرساندنی چواره‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ئه‌و تیپه‌داین خۆشبه‌ختانه پڕۆژه ئه‌زموونكاریه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی سێ یه‌می كاركردن و 21 نمایشی شانۆیی له‌و سێ قۆناغه‌و ئێستاش له‌درێژه‌ی قۆناغی سێیه‌م سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی شانۆیی ترین كه بڕیار وایه له رۆژی جیهانی شانۆ نمایش بكرێت، ئه‌وه جگه له ده‌ركردنی گۆڤارێكی شانۆیی وه‌رزی به‌ناوی شانۆكار كه له‌رۆژانی داهاتوو ژماره (8) ی شانۆكار بڵاو ده‌بێته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/15 10:54 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
له‌ماوه‌ی چوار رۆژ و له چوار رۆژی هۆڵی پڕ له بینه‌ردا شانۆگه‌ری شاهه‌ر شایه نمایشكراو ئێواره‌ی رۆژی 14/3 دوایین رۆژی نمایشی ئه‌و شانۆگه‌رییه بوو.، شانۆگه‌ری "شا هه‌ر شایه" له نووسینی سه‌عدوڵڵا وه‌نووس و وه‌رگێڕانی عه‌بدوڵڵا قادر گۆران و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی هیوا سوعاد یونس، له كاتژمێر 8,30 شه‌وانی 11و12و13و14/3/2010 نمایشكرا. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌بوو له‌و چه‌ند رۆژانه‌ی نمایشدا جه‌ماوه‌رێكی بێ شومار روویان كرده هۆڵی گه‌ل، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌زۆربه‌ی شه‌وانی نمایشه‌كه‌دا ئاماده‌بووان و بینه‌رانی ناو هۆڵ له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشتن و به‌پاوه ده‌وه‌ستان.
2010/3/14 07:25 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد/ لقی كه‌ركوك كتێبێكی شانۆیی بۆ شانۆكار نیهاد جامی چاپكرد به‌ناونیشانی " گوتاری ڕه‌خنه‌ی شانۆی كوردیی" ئه‌و كتێبه به‌دوای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ووردی گرتۆته خۆی له‌سه‌ر چه‌مكی گوتار له ڕه‌خنه‌ی شانۆییماندا، ئه‌وسا دێته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی چه‌ندین شانۆكاری وه‌كو ئه‌حمه‌د سالار و شه‌ماڵ عومه‌ر و گه‌زیزه، دوای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندین ده‌ق و نمایشی شانۆیی ده‌وه‌ستێت، كتێبه‌كه به قه‌باره‌ی 218 لاپه‌ڕه ده‌رچووه‌و ژماره (104) ی پێدراوه له زنجیره‌ی كتێبه چاپكراوه‌كانی نووسه‌رانی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها خوێنه‌ران بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه كتێبه‌كه بخوێننه‌وه:
http://www.dengekan.info/dengekan/16/6755.html
2010/3/14 05:52 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

نيهاد جامى
به‌شی دووه‌م: نه‌بوونی سیستمێكی ڕێكخه‌ر به‌پێی چه‌مكێكی كرنۆلۆژی هه‌ناسه ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی سێنته‌ر، هه‌ناسه كه ڕۆڵی بونیاد ده‌بینێت، به‌ڵام ئایا بونیاد هه‌میشه له‌ناوسێنته‌ر دایه؟ یاخود خۆمان وه‌زیفه‌ی چوونه نێو سێنته‌ری پێ ده‌ده‌ین؟ بونیاده‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سێنته‌رن، سێنته‌ر پێویستیه‌ك نیه له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بێت، دریدا ووته‌نی "ئێمه ده‌توانین به‌بێ سێنته‌ر مێنینه‌وه، من وای ده‌بینم كه سێنته‌ر وه‌زیفه‌یه نه‌ك بوون بێت یا واقیع، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌زیفه‌یه" (11)
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/14 05:43 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

نيهاد جامى
به‌شی یه‌كه‌م: پڕۆژه‌ی ئه‌لته‌رنالتیڤ له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی شانۆییمان هه‌ره پێداویستیترین ئه‌و پڕۆسانه‌یه كه توانای بنیاتنانی شانۆیه‌كی نوێی هه‌بێت كه هه‌ڵگری خه‌ونی جیاواز بێت، بۆیه زۆر پڕۆژه له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ هه‌ڵگری ئه‌و قۆناغه بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناو گوتارێكی ڕه‌خنه‌یی تێبپه‌ڕن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه زۆرجار گرووپه شانۆییه‌كان بۆخۆیان له‌ناو ئه‌و بانگه‌شه‌كاریه ده‌رگا له‌سه‌ر كرانه‌وه به‌ڕووی ئه‌زموونه‌كانیان داده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ی نه‌یهێشتووه ئه‌و پڕۆژانه بگه‌نه كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام په‌یوه‌سته به ئاماده نه‌بوونی گوتارێكی ڕه‌خنه‌یی.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/13 11:09 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

پ: رانیه
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی13/3له هۆڵی(5ی ئازار)ی شاری رانیه، گروپی شانۆی هاوڕێیانی رانیه، نمایشی شانۆگه‌ری(گوڵه ره‌شكراوه‌كان) كرد. به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له هۆڵی(5ی ئازار)ی شاری رانیه، شانۆگه‌ری (گوڵه ره‌شكراوه‌كان) كه له نووسینی(ئیسماعیل حمدامین) و ده‌رهێنانی (كێوان ره‌شید) ه، به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی رانیه نمایش كرا‌و. له نمایشه‌كه‌دا هه‌شت ئه‌كته‌ر رۆڵیان ده‌بینی و ده‌قی شانۆیه‌كه گوزارشت بوو له چه‌وساندنه‌وه‌ی مێییه‌نه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا‌و ره‌خنه گرتن بوو له‌و بونیاده‌ی كه چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و ژنی لێ سه‌رچاوه گرتووه.
2010/3/13 10:38 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ئه‌زموونكار (شه‌ماڵ عومه‌ر و نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی) سه‌رقاڵی گه‌ڕانێكی دیكه‌ی ئه‌زموونكارانه بوون، كه جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر كۆنسێپتی (كلتورفیزیكی) وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیفێك بۆ كۆنسێپتی (سایكۆفیزیكی). له‌ساڵی 1992 هه‌تا ساڵی 1998هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له گه‌ڕانێكی تر‌دا به‌ره‌و پرۆسێسێكی ناته‌باو جودا له‌باره‌ی ته‌كنیكه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردن هه‌نگاویان نا كه به (كلتوری پرفۆرماتیفی) ئاماژه‌یان پێدا و تیایدا ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانی پێشویان قوڵتر كرده‌وه بۆ خوڵقاندنی كۆمه‌ڵێك پرسیای پراكتیكی له‌مه‌ڕ كێشه‌كانی گوتاری جه‌سته له شوێنكاتدا
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/12 10:09 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

تایبه‌ت- كه‌ركوك
له‌درێژه‌ی پرۆژه ئه‌زموونكاریه‌كه‌یدا شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك له‌جه‌ژنی جیهانی شانۆدا شانۆیی (مۆسیقارێكی ماندوو) نمایش ده‌كات، ئه‌و ئه‌زموونه درێژه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئه‌زموونكاری ئه‌و گرووپه‌یه، كه به‌ناوی شانۆی پۆلیڤۆنی ده‌ستی پێكردووه پرۆژه‌ی 2009-2011 یه سه‌ره‌تای سێ شانۆگه‌ری صامۆئیل بیكت ده‌ستی پێكرد، ئه‌م نمایشه‌ش درێژه‌ی ئه‌و قۆناغه‌یه كه تیایدا تێكست وه‌ك یاده‌وه‌ری كولتوری ده‌بێته چه‌ندین ده‌نگ
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/10 05:31 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

هه‌ولێر، مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
له‌نوێترین كاری شانۆیی خۆیدا هیوا سوعاد كاری ده‌رهێنان ده‌كا له شانۆگه‌ری شا هه‌ر شایه و له‌رۆژی ئازادی هه‌ولێر له 11/3 له هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایشی ده‌كا. له‌م باره‌یه‌وه هیوا سوعادی ده‌رهێنه‌ر گوتی: شانۆگه‌ری شا هه‌ر شایه له نووسینی سه‌عدوڵڵا وه‌نووس و وه‌رگێڕانی عه‌بدوڵڵا قادر گۆران و له ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی خۆمه، هه‌ریه‌ك له:"ئه‌یام ئه‌كره‌م، عه‌لی ئه‌حمه‌د، نه‌وزاد ره‌مه‌زان، ئه‌نوه‌ر عه‌زیز، شیلان مسته‌فا، تارا عه‌بدولره‌حمان، گۆڤار ئه‌نوه‌ر، موئه‌یه‌د فه‌قێ، ته‌ها ئاغاجان، عه‌بدال شه‌وكه‌ت، كاروان شه‌مسه‌دین، قاسم نوری، غازی شینه" وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌كاره‌كه به‌شدارن
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/10 02:18 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

وه‌رگێڕانی: فاروق هۆمه‌ر
چه‌ند ڕۆژێک له دوای مه‌رگی هاڕۆڵد پینته‌ره‌وه په‌یامێکم له فاروق هۆمه‌ره‌وه پێگه‌یشت که سه‌رقاڵی وه‌رگێرانی سێ ده‌قی شانۆیی ئه‌و شانۆنووسه مه‌زنه بوو بۆ زمانی کوردی. "من زۆر بێبه‌ختم" به غه‌مگینییه‌که‌وه گووتی " له‌وه‌ی که بۆم ناکرێ ئه‌و کتێبه‌ی که به زمانی کوردی چاپ ده‌بێت وه‌ک دیارییه‌ک بیگه‌یه‌نمه ده‌ستی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی که ڕۆژگارێک _ زمانی چیای _ بۆ ئێمه‌ی میلله‌تی کورد نوسیوه " . له‌و هه‌موو مرۆڤدۆستییه‌ی خۆیه‌وه چ وه‌ک ئه‌کته‌ر و چ وه‌ک ریژسۆر و چ وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک زۆر ئاسانه بۆ ئێمه که ته‌ماشای ژیان و کاره‌کانی هاڕۆڵد پینته‌ر بکه‌ین که چۆن هاوسۆزی خۆی نیشانداوه بۆ خه‌ڵکانێکی له بیرکراو له هه‌موو کون و قوژبنێکی دونیاوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/8 11:27 AM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی له‌رۆژانی 12تا14 ی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه شانۆگه‌ری (كچێكی وه‌نه‌وه‌شه‌یی) نمایش ده‌كات، كه له چیرۆكێكی مهابات قه‌ره‌داغی وه‌رگیراوه، داڕشتنه‌وه‌و ده‌رهێنانی مۆفه‌ق عارۆف لهۆنی، چیرۆكی ئه‌م شانۆگه‌ریه باس له كوشتنی كچێك ده‌كات كه به‌هۆی ماچێكی عاشقانه‌وه كوژراوه‌و له‌لایان پارێزه‌رێكه‌وه له دادگا بڕیاره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سپێنرێت، كچه كوژراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ژیان وده‌یه‌وێ دادگایی پارێزه‌ره‌كه بكات كه ئه‌و پارێزه‌ره نموونه‌ی پیاوێكی دووفاقی كۆمه‌ڵگایه
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/7 05:43 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

به‌شی چواره‌م و كۆتایی: ده‌رگاکه له دیمه‌نێکه‌وه بۆ دیمه‌نێکی تر ده‌گۆڕێت، ماناکانی، ناواخنه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت شێوازه‌کانیشی، ده‌بێته ده‌رگای ژووری جلوبه‌رگ، بۆ ئه‌وانه‌شی که له ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا به‌ندکراون، ده‌بێته قوفڵی به‌ندیخانه، بۆ پارێزه‌ره‌که‌ش ده‌بێته ئه‌و ده‌رگایه‌ی که شکاته‌کانی له پشته‌وه شاردۆته‌وه، به‌ڵام له‌لای کچه‌که پاڵه‌وانێک له‌پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه به‌ندکراوه و پێویسته له‌پشت ده‌روازه‌ی ده‌رگای کۆشکه‌که‌وه ئازاد بکرێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/7 05:23 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

به‌شی سێ یه‌م: ئه‌فسه‌ره‌که به‌نده و ده‌بێت به به‌ندیش بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ئازادی گرانه و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه خۆشه‌ویستییه‌کی نادیار و دووراودوور ده‌بێته چاره‌نووسی ئه‌فسه‌ره‌که. ئه‌وه‌شی که‌وا له‌م ئه‌فسه‌ره ده‌کات که له‌یه‌ککاتدا نه‌توانێت سه‌ربه‌ست و ڕازی بێت ئه‌وه‌یه که ژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆر نایه‌کسان بووه، له وه‌ڵامی کچه‌که‌دا ده‌ڵێت: ( ئا! نادادوه‌رانه... ) خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڤیکتۆریا یه و هه‌ڵوێسته‌کان زۆر به‌خێرایی گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/7 05:06 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

به‌شی دووه‌م: هه‌موو خه‌ونه‌کانیش به ته‌نها و دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا ده‌رده‌که‌ون و گه‌شه ده‌که‌ن. هه‌ندێ جار خه‌ونی یه‌کێکیان ده‌بێته به‌شێک له خه‌ونی ئه‌وانیتر و به‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی به‌هێزیان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه ده‌بێت. دیمه‌نه‌کان تروسکه‌ئاسا ده‌چنه ناو یه‌که‌وه، تێکه‌ڵاو ده‌بن و کاره‌کته‌ره‌کان ده‌چنه دیواره‌کانه‌وه، به دیواره‌کاندا ڕه‌ت ده‌بن و ڕووداوه‌کان له جیهانێکی تارمایی ئاسادا ده‌جووڵێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌ین که زۆر نزیکین له ڕاستی ژیان و واقیعه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/7 04:54 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

به‌شی یه‌كه‌م
قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر
پاییزی ساڵی 1901 ستریندباری به ته‌نگژه‌یه‌کی ده‌روونی گه‌لێ ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی نامه و یاداشته‌کانی، ئه‌و قه‌یرانه گرانترین ساته‌کانی ژیانی بووه و پسپۆڕانی بواری سریندباری به ''قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر'' ناوزه‌دیان کردووه. '' چل ڕۆژ ئازار و په‌ژاره، گرانترین ساته‌کانی ژیانم'' وه‌ک ستریندباری خۆی ئاماژه‌ی بۆ کردووه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/3 10:00 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو
ئه‌و وێبلاگه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆیه‌كی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای شانۆ‌و شانۆی ئه‌زموونگه‌ری دانراوه، بۆیه تكامان وایه هه‌ر ئازیزێك كه سه‌رنجێك له‌سه‌ر ووتارێك ئه‌نووسێت، با بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به شانۆ بن نه‌وه‌ك قسه‌ی ئاسایی و سووكایه‌تی كردن به‌هیچ له شانۆكارێك، ئێمه ئه‌مانه‌وێ حورمه‌ت بۆ شانۆكاری كورد بگه‌ڕێنینه‌وه نه‌وه‌ك سووكی بكه‌ین، بۆیه داوای لێبوودرن ده‌كه‌ین كه هه‌ر سه‌رنجێك سووكایه‌تی به‌هه‌ر ئازیزێك تیابێت ناچارین بیسڕینه‌وه، لێره‌شه‌وه داوای لێبووردن له‌هه‌موو ئه‌و ئازیزانه ئه‌كه‌ین كه له‌لایان كه‌سانی نه‌ناسراو قسه‌یان پێ ده‌ووترێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌رنجه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌یالۆگی ڕه‌خنه‌یی نه‌وه‌ك جنێو‌و سووكایه‌تی پێكردن.
وێبلاگی شانۆی ئه‌زمونگه‌ری كه‌ركوك
2010/3/3 06:01 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

شاری شانۆ پڕۆژه‌یه‌كی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ بوو كه بڕیار بوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی شانۆ سازبكرێت به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌كی ده‌كه‌وێت، له‌م باره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ی نووسی كه رۆژی سێ شه‌مه‌ی ڕابردوو له‌هوتێلی چوار چرا له‌هه‌ولێر سازكرا، كارۆخ ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌م گرووپه ووتی "بڕیار وابوو له 25 ی ئه‌م مانگه له‌یادی رۆژی شانۆی جیهانی له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان چه‌ندین شانۆگه‌ری نمایش بكرێن كه ژماره‌یان 63 شانۆگه‌ری بوو بڕیار وابوو ئه‌و شانۆگه‌ریانه رۆژی دواتر له‌هه‌ولێر نمایش بكرێن"
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/1 08:34 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

شانۆگه‌ری (چیرۆكا زڤستان) ناونیشانی ئه‌م شانۆگه‌رییه كه رۆژانی پێشوو له‌شاری دیار به‌كر نمایش كرا شانۆگه‌ریه‌كه له‌ده‌رهێنانی هالدۆن دۆرمه‌ن بوو كارێكی شانۆیی مۆسیقی بوو، نمایشه‌كه وه‌ك له‌هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر هاتووه باس له‌وه ده‌كات كه گوزارشتی له‌گرفته‌كانی دانیشتوانی گونده‌كانی باكوری كوردستان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه نمایشه‌كه ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا گرتووه له‌به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد.
2010/2/28 10:34 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

كارێكی یه‌كجار قوڕسه هه‌ر تاكێك كه‌سێك یا كۆمه‌ڵێك وه‌كو نوێنه‌ری چینێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێرێ، به تایبه‌تیش له‌و كوردستانه‌ی خۆمان، كه ده‌زانین به‌شی هه‌ره‌زۆری شته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای براده‌رایه‌تی و میزاجی شه‌خسی و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گه‌ره‌كمه باسی گه‌شت یا سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندانی كورده بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و نمایشكردنی كاره‌كانیان وه‌كو به‌رهه‌مێكی كوردی، به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌مه‌وی بڵێم به بڕوای من نه‌ك هه‌ر هه‌قوایه بگره هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك مافی خۆیه‌تی ساڵانه گه‌شتی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكا، وه‌لی ئه‌و گه‌شته چۆن و بۆچی ده‌كا؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/28 12:31 PM, نووسینی: nihad jami چینی:
دیاری نه‌کراو

نیهاد جامی
به‌شی دووه‌م: ده‌یبینین له‌ته‌واوی ئه‌و تێكستانه جیاوازه، جیاوازیه‌كه‌ش له‌سه‌ردانی باوكه بۆ لای كوڕ، به‌واتای ئه‌وه باوكه دێته‌وه ماڵ، نه‌وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ، هه‌رچه‌نده چوونی باوك وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی باوك له (شه‌ڕ) دا له‌دایكبوونه‌وه‌ی تراژیدیایه، به‌ڵام ته‌واوی دنیای ماڵ له‌نێوان ئه‌و دوو تێكسته به‌ته‌واوی له‌یه‌ك جیاوازن، ئه‌مجاره باوك خۆی هه‌ڵده‌قورتێنێ له‌ژیانی تایبه‌تی كوڕه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كوڕ زۆر توندڕه‌وانه له‌ته‌ك باوك ڕه‌فتار ده‌كات.
درێژه‌ی بابه‌ت...