كارگه‌ر جه‌واد
كاركردن له‌سه‌ر ده‌قی شانۆیى قسه‌كردن نیه له‌سه‌ر نه‌بوونی ده‌ق بگره قسه له‌سه‌ر زۆر بوونی ده‌قه كوردیه‌كانه ئه‌وه‌تا ده‌بینین رۆژ به‌رۆژ ده‌قی كوردی له‌زۆر بوون دایه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مانای ده‌قی تیا نه‌ماوه شێواندویانه كه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێ.
ده‌ق ده‌بێت جوانكاری وخوێندنه‌وه‌ی سینۆگرافیای له‌پشته‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ی ئێستا هه‌مانه یاخود به‌رده‌وام ده‌نووسرێت نه‌بوونیان باشتره هۆی نووسینه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چیژ وه‌رنه‌گرتنی ده‌قه‌كه، نووسینه‌كان له‌ڕووی رێزمانیه‌وه ته‌واو نیه ئه‌مه هۆكارێكه یاخود كێشه‌یه‌كه بۆ شانۆكاران، بۆیه ده‌بینرێت رۆژانه له‌رۆژنامه وگۆڤاروسایته‌كان ده‌قی شانۆیی بڵاو ده‌بیته‌وه نابێ ئه‌و راستیه فه‌رامۆش بكه‌ین وه‌ك شانۆكارێك چونكه له‌رووی سیمیۆلۆژیه‌وه ده‌قه شانۆیه‌كان ناخویندریته‌وه مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی نووسینه‌كه كۆمه‌ڵێ قسه‌ی رۆژانه‌یه كه به‌كاری ده‌هێنین ناوی لێ ناوه ده‌ق ئاخۆ هۆی بیده‌نگی شانۆكاران ده‌بێت به‌ره وچ ئاقارێكمان ببات ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئه‌وه‌ی ده‌توانێ قه‌ڵه‌مێك بگرێت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌توانێ ده‌قێكی شانۆی بنووسێ ئه‌گه‌ر چی كه‌سانێكمان نیه ته‌واو شاره‌زا له‌ده‌قی شانۆیی بۆیه ڕێگه‌دراوه به‌هه‌موو كه‌س بتوانێ له‌م بواره بنووسێ من ده‌ڵێم ئه‌گه‌رشانۆكاران رێگربن یاخود كه‌سانێكی ره‌خنه‌یمان هه‌بێت هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ده‌قی شانۆیی بنووسێ.
چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌كی دیاریكراو وسیسته‌مێكی ده‌ق پێك ناهێنیت من ناوی چه‌ند ده‌قێك ده‌خه‌مه به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكاران بزانن كه‌به‌رده‌وام له‌زیادبوون دایه ئه‌م جۆره ده‌قه شانۆییانه بۆنموونه له‌ماڵپه‌ری تیپی شانۆی سالار ئه‌م جۆره ده‌قانه بلاوكراوه‌ته‌وه شانۆیی ده‌مامك، بلوێر ژه‌نی جادوگه‌ر، فۆرمی درامای چیوی خیویك، سمێلی پاشا، دوورگه بچكۆله‌كانی واق واق، ئه‌مه نموونه‌یه‌ك بوون له‌و ده‌قانه كه هیچ شیاونین ببن به‌ده‌ق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی رۆژانه‌یه‌و ساده‌یه ده‌كرێت به‌ده‌ق ئه‌گه‌ر توانیت چه‌ند ده‌قێك بخوێنیته‌وه وه‌ك شانۆكارێك ده‌بینیت هیچ گرنگیه‌ك نیه له‌پشت ئه‌و ده‌قه‌وه به‌ڵكو باڵگرانیه‌كه بۆده‌قی شانۆی كوردی، بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م نووسی وده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم له‌نووسینی ئه‌م جۆره بابه‌تانه تاكو ره‌خنه‌گری شانۆیمان درووست بێ وبتوانێ قسه له‌سه‌ر بوونی ئه‌م جۆره ده‌قانه بكات ره‌خنه‌گری شانۆیی ده‌بێت خاوه‌ن مه‌عریفه وڕۆشنبیریه‌كی ته‌واوی شانۆیی بێت
قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه كه ئیتر با ده‌قی كوردی نه‌نووسرێت ئیمه هه‌ر كار له‌سه‌ر ده‌قی خۆماڵی نه‌كه‌ین به‌ڵام ئایه ئێستا ئێمه له‌چ سه‌ده‌یه‌كین ده‌قێك بنووسین باس له‌چه‌ند زوورناژه‌نێك وكوێخا ده‌كات یان پاشا‌و وه‌زیرو ڕاوێژكار توشی شۆك بووم كه‌چاوم كه‌وت به شانۆنامه‌یكی یه‌ك په‌رده‌یی دورگه بچكۆله‌كانی واق واق كه له نووسینی فه‌رهاد پیربال ئه‌م نووسینه‌ی ڕه‌نگه له‌كاتیكدا نووسیبێت له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر قوڵ بووبێ من نووسینه‌كه‌یم پێ جوانه تاڕاده‌یه‌ك به‌ڵام نه‌ده‌كرا ئه‌م ناوه‌ی لێ بنیت كه ئه‌ویش بخرێته پاڵ ده‌قه شانۆیه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌سه‌ر ئێمه‌ی شانۆكار ده‌بێت هیوادارم بتوانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ده‌قی شانۆیی بنووسن كه پێشتر بارگراوندێكیان هه‌بێت بۆ ده‌قی شانۆیی ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی هه‌یانه ناكرێت ببێت به‌ده‌ق ئیتر ده‌بێت وه‌ك شانۆكاران رێگربین له‌و جۆره نووسینانه كه شیاوی بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌ق نین ئامارنه‌كردین له‌سه‌ر ده‌قی شانۆیی بۆیه من گله‌یی ده‌كه‌م تا ئێستا ڕه‌خنه‌ی شانۆیی نیه ئه‌گه‌ر هه‌مان بوایه به‌م قه‌یرانه نه‌ده‌گه‌یشتین نائومێدیه‌كانی شانۆ به‌رده‌وام نابیت ده‌بێت ئیتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین نه‌هێلین یاخود رێگیر بین له‌و كه‌سانه‌ی ئیتر ده‌یانه‌وێت فكری خۆیان یاخود به‌سه‌رهاتی خۆیان بكه‌ن به‌ده‌قی شانۆیی بێ ئه‌وه‌ی هیچ سینۆگرافیاو باگراوندێكی له‌پشته‌وه هه‌بێت