ن/عصمان فارس
و/عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگنه
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌فسوونی هونه‌ری شانۆوه له ئاسمانی ئه‌وروپادا، ئه‌م هونه‌ره زه‌ینی زۆرێك له ره‌خنه‌گرانی شانۆ‌و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رگه‌رم كرد له جیهانی ئه‌ده‌بدا، هه‌ر له یۆنانی دێرینه‌وه تا ده‌گاته سه‌ده‌ی هاوچه‌رخ.. چونكه شانۆ به‌هۆی وێنه‌و جوڵه‌وه له دیارترین‌و سه‌رنج راكێشه‌رترین جۆره‌كانی ئه‌ده‌به، لایه‌نی نواندنیش له‌م هونه‌ردا جیهان كۆ ده‌كاته‌وه‌و ده‌چێته نێوجه‌رگه‌ی گه‌لان‌و بنه‌ما كولتوریه‌كانی گه‌شه‌پێده‌دات
سه‌رباری ئه‌م شكۆداری‌و پیرۆزییه‌ی شانۆ‌و ئیلهامی شیعری، به دره‌وشاوه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ده‌ب داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن زیهنیه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ئه‌م هونه‌ره داببه‌زێنرێته ئاستی گاڵته‌جاڕی‌و شتی پڕ‌و پووچ‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی، كاتێك ده‌كه‌وێته ئامێزی ئه‌وانه‌ی بڕیاری دواكه‌وتن ده‌ده‌ن، ئای شانۆ‌و په‌یكه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌سیناو وێنه‌ی "هاملێت"ی شازاده‌ی دانیمارك‌و وێنه‌ی لێبووكه‌كانی سێركی شانۆیی چه‌نده جوان‌و دڵگیرن كه هه‌موو هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بیان تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، چونكه ژیان‌و گرنگی‌و بوژاوه‌یی له كار‌و هزری مرۆڤه‌وه وه‌رگرتووه، حاڵه‌ته‌كانی فه‌نابوون‌و مردن‌و عه‌شقی مرۆڤانه، ئه‌م كه‌ڵه‌كه بووه‌ش له‌لایه‌ن گه‌وره شانۆ نووسانی یۆنانه‌وه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده نووسراونه‌ته‌وه، هه‌ر له "ئه‌سخیلۆس، یۆربیدس، سۆفۆكلیس"وه تا شه‌كسپیرو شادی به‌خشانی وه‌ك "مۆلێرو چیخۆف"و نهێنییه‌كانی بونیادی چوارچێوه‌كانی خێزان‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لای "ئه‌پسن‌و سترندبری"و ئاراسته‌كانی شانۆنووسه فه‌لسه‌فیه‌كان‌و وه‌سفیان بۆ ژیان‌و مرۆڤ وه‌ك زینده‌وه‌رێك به هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری‌و تراژیدیاكانیه‌وه، كه ئه‌و له بارێكدا له (ته‌جه‌لی) به‌رۆح‌و ده‌روونیه‌وه له (كۆمیدیا)دا هه‌ست به گاڵته‌ی ژیان ده‌كات. چونكه زۆرینه‌ی شانۆییه‌كان، به‌كۆن‌و تازه‌یانه‌وه، زاده‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تین‌و ره‌گه‌زه گه‌وهه‌ریه‌كان به شێوازێكی زۆر ستاتیكیانه‌و جوان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ون.
شانۆ‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بینه‌ر له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گرنگترین كۆڵه‌كه‌و بنه‌ماكانی فۆرم‌و ناوه‌ڕۆك به‌لایه‌نی ره‌خنه‌سازیه‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌ر میتۆدی یان مه‌نهه‌جیه‌تی ئه‌و بنچینانه‌ی حوكم به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه رۆشنبیری‌و فیكریه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی داهێنان، چونكه هونه‌ر باس له واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات‌و هه‌موو بنه‌ماكانی كاریگه‌رییه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیان به پرۆسه‌ی ره‌خنه‌وه هه‌یه، وێڕای زانینی سنووره ئه‌رێنییه‌كانی كاری هونه‌ری‌و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بینه‌ر له میانه‌ی زمان‌و جوڵه‌و گرێچن‌و لۆژیكیبوونی روداوه‌كان‌و فاكته‌ره‌كانی سه‌رسامكردن‌و سه‌رنج راكێشان، به‌هاو گرنگیی شانۆ له ده‌قی درامی‌و ئه‌كته‌رو دیدی ده‌رهێناندایه، وێڕای چاره‌سازیی ده‌ق‌و تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌ندازه‌یی هۆڵی نمایشی شانۆیی‌و جیاوازیی میتۆده‌كانی ده‌رهێنان‌و تایبه‌تمه‌ندێتی مامه‌ڵه‌و گرنگیی ئه‌دای ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ دیكۆرو فه‌زای شانۆ‌و سینۆگراف، دواتر هاتنه ئارای ته‌كنۆلۆژیاو كۆمپیوته‌ر بۆ جیهانی شانۆ.
هێشتا جه‌ماوه‌ری شانۆ، به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپادا، له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌دای شانۆیی‌و رووداوه‌كاندا كار لێك ده‌كات، بینه‌ریش گرنگیی بنچینه‌یی هه‌یه له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌دای ئه‌كته‌ردا، چونكه بینه‌ر یه‌كێكه له كۆڵه‌كه ژیاری‌و گرنگه‌كانی شانۆ، كاری ره‌خنه‌گرتن ده‌كه‌وێته دوای پرۆسه‌ی داهێنان له نووسینی ده‌ق‌و نمایشكردنی شانۆییه‌كه‌دا.
چونكه ئه‌رستۆ دوای به‌دواداچوونی بۆ به‌رهه‌می یۆنانیه به‌راییه‌كانی وه‌ك "ئه‌سخیلۆس، سۆفۆكلیس، یۆربیدس".
دواتر شانۆییه‌كانی "ئه‌رستۆڤانیس"كتێبی هونه‌ری شیعری دانا، له‌م كۆ به‌رهه‌مه‌یشه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بنه‌ماكانی هونه‌ری شانۆی دانا‌و تا ئه‌م ساته بۆ هه‌موو جیهانی به‌جێهێشت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌م رێسا‌و بنه‌ما توند‌و تیژانه، به‌ڵام رۆحێك هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌رستۆ چه‌سپاندنی‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كاری پێده‌كرێت پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاری ره‌خنه‌گرتن سه‌ر به به‌رهه‌می داهێنانه، چونكه هه‌موو ئه‌م نمایشه شانۆییانه جۆرێتییه‌كی باش به‌رهه‌م دێنێت كه به هۆیه‌وه بنه‌ماو رێسا‌و نه‌ریته‌كان داده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌م بنچینانه به كۆت‌و سنووری داهێنه‌ر دانانرێن، چونكه بنچینه گه‌لێكن له سنوره گشتیه‌كانیاندا، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك حوكمی ورد له‌ماناو ده‌لاله‌تدا بونیاد ده‌نرێن، كراوه‌یشه به‌ره‌و ئازادی، چونكه داهێنانی هونه‌ری بۆ خۆی ئازادبوونه له كۆته‌كان‌و ده‌رچوونه به‌ره‌و فه‌زا به‌رفراوانه‌كان، به‌ڵام داخۆ ئه‌م قسه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شانۆییه به‌رهه‌مهاتووه‌كانی جیهاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌ر له یۆنانی كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆمان؟
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و زانستی شانۆ، به‌تایبه‌تی "میتۆدی بونیادگه‌ری"، وێستگه‌یه‌كی گرنگیان پێكهێنا بۆ كۆڵینه‌وه له بونیادی شانۆ، به‌تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كانی "رۆلان بارت" كه به‌ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی شانۆناسی داده‌نرێت، هه‌ندێ كه‌سی تر جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا كه ده‌ڵێ"شانۆ ته‌نها ره‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بییه، چونكه شانۆ وتارێكی ئه‌ده‌بیی بینراوو بیستراوه‌و بووه‌ته پێشه‌كی، یان به‌راییه‌كی ره‌خنه‌یی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی لێكۆڵینه‌وه سیمۆلۆژیه‌كان له میانه‌ی ته‌ئویلكردن‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێماكانی ده‌قی شانۆیی كه چه‌ندین نیشانه‌و سیستمی په‌یوه‌ستبوونی ده‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت".
وه‌ك نێره‌ر، وه‌رگر، كه لێره‌دا مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیی بینه‌ره به نمایشی شانۆییه‌وه، پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنیش له بواری توێژینه‌وه‌ی شانۆییدا گرنگیی زۆری هه‌بووه له په‌ره‌سه‌ندنی وتاری شانۆییدا، كه ئیدی پرۆڤه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر ئیشێكی شانۆیی به‌بێ بوونی "دراماتۆج" نابێت، كه پێشتر پسپۆڕی ده‌ق بووه‌و ئێستاش توێژه‌رێكی گرنگه له ته‌ئویلكردنی ده‌ق‌و رێنماییكردنی ده‌رهێنه‌ر له چۆنیه‌تی بونیادنانی وتاری شانۆیی‌و په‌ره‌سه‌ندنی میدیاكانیش، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسی‌و ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌ر، هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه یارمه‌تیده‌ر بوون له په‌ره‌سه‌ندنی ستایل‌و زمانی ره‌خنه‌گرو ده‌رهێنه‌ریشی خستووه‌ته نێو جه‌رگه‌ی پرۆسه‌ی داهێنانه‌وه له‌كاری شانۆدا، له نه‌ریته گرنگه‌كانی بره‌ودان به‌هه‌ر شانۆییه‌ك، رۆژی یه‌كه‌م ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ره‌خنه‌گرو ئه‌دیب‌و رۆژنامه‌نووسان‌و ته‌له‌فزیۆن، له‌گه‌ڵ كاستی شانۆییه‌كه‌دا شاره‌زایان ده‌قه‌كه تاووتوێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی ره‌خنه‌ش له میانه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ده‌قه‌وه دیاری بكرێت كه به سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت، ده‌بێ له چه‌ندین گۆشه‌وه بڕوانرێته باری وته‌كان، چونكه له‌وێوه نه‌بێت ده‌قه‌كه په‌ره ناسێنێت به پێی گونجان له‌گه‌ڵ ریتمی كۆمه‌ڵگه‌و فه‌زای گوزه‌رانی، كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان كارا نابن ته‌نها له‌وێدا نه‌بێت كه له نێو ده‌قه‌كه‌دا بتوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سێتی نووسه‌رو كاریگه‌رییه‌كانی كولتوری جیهانی له‌سه‌ری، ئیشی هونه‌ری جیاوازه له ره‌خنه، هه‌رچه‌نده ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، ئیشی هونه‌ری هه‌وڵدانێكه بۆ چاككردنی واقیع‌و گۆڕینی به واقیعێكی باشتر نه‌ك ئاوێنه‌ی ئه‌و واقیعه بێت‌و خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كه به پێی بینه‌ران هیچ مانا‌و ده‌لاله‌تێكی نابێت، چونكه یه‌كه‌یه‌كی ئۆرگانیه‌و ناكرێت به‌شێكی لێ جودا بكرێته‌وه، له كاتێكدا ره‌خنه كه پشتبه‌ست نیه به راوبۆچوونه خودییه‌كان‌و ئه‌ركی ئه‌وه ئیشه هونه‌رییه‌كانمان بۆ شیكار بكات، ده‌بینین وه‌ك حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌قێكی داهێنانكاریی جیاواز‌و هاوكات په‌یوه‌سته به ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كه‌وه. هه‌ر توێژینه‌وه‌و میتۆدێكی زانستیش، هاوكات هه‌ر ئه‌رشیفكردن‌و پۆلێنكردنی دیارده شانۆییه‌كه‌ی كه له شیكاری ده‌ق‌و بونیادی نمایشی شانۆییه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌لایه‌نی بابه‌تیبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رنج‌و هه‌ستانه‌دا كه نمایشه‌كه ده‌یوروژێنێت، ئه‌وه له ره‌خنه‌گر ده‌خوازێت كه ئاگاداره شاره‌زای هه‌موو یاسا نوێكان‌و تایبه‌تمه‌ندێتی مۆدێرنه‌و پۆست مۆدێرنه‌و هه‌موو یاساكانی په‌ره‌سه‌ندنی وتاری شانۆیی بێت.
هونه‌رمه‌ندو ره‌خنه‌گری شانۆیی رۆڵه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیانن، ره‌خنه‌گر له میانه‌ی توێژینه‌وه‌و ستایل‌و میتۆده‌كه‌یه‌وه سوود له هه‌موو ئه‌زموونه مرۆڤایه‌تییه‌كان‌و ته‌وژمه نوێكان وه‌رده‌گرێت كه هۆكاربوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ر.
كاری ره‌خنه‌گر بریتییه له شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌ی هێماو ده‌لاله‌ته میتۆدی‌و به‌رنامه ڕێژكراوه‌كان‌و تێگه‌یشتن له زاراوه‌ی شانۆییه‌كان‌و هه‌موو ورده‌كاریه‌كان له شوێن‌و كاتی نمایشكردنی شانۆییه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ته‌واوی سه‌رنج‌و هزره‌كانی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و په‌ره‌دان به شانۆییه‌كه، پرۆسه‌ی ره‌خنه‌ش پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵی ژیان‌و هه‌لومه‌رج‌و بارودۆخی نووسه‌ر هه‌یه له‌سه‌روبه‌ندی نووسینه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌دا، وێڕای باری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.. بۆ نموونه بۆچی له شانۆییه‌كانی "سترنبری"دا هه‌میشه له نێوان ژن‌و مێرددا ناكۆكی هه‌یه، یان ژینگه‌و شوێن چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی چیخۆف هه‌یه؟ پرۆسه‌ی شیكردنه‌وه‌ی نمایشی شانۆیی‌و رووداوه‌كانی‌و كاری كاره‌كته‌ره‌كان به قووڵی‌و دوور له حاڵه‌ته‌كانی تێبینی‌و سه‌رنجدان‌و تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك‌و راوبۆچوونی كه‌سه‌كان دووره له‌وه‌ی كه ئێمه له نمایش‌و وتاره شانۆییه‌كه‌دا بینیومانه، به میتۆدكاركردن هه‌وڵ‌و توانای به‌رده‌وامی ده‌وێت بۆ گه‌یشتن به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئیشی شانۆیی له رووی فكری‌و ستاتیكی‌و هه‌روه‌ها به لایه‌نی ره‌خنه‌گرتن‌و دیاریكردن‌و نوێكردنه‌وه‌ی وتاری شانۆیی، تا بینه‌ر هه‌ست به ره‌گه‌زی چێژ وه‌رگرتنی هونه‌ری بكات له نمایشه شانۆییه‌كه‌دا.
لێره‌شه‌وه ره‌خنه‌گری شانۆیی ده‌بێته نووسه‌رو ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو دیكۆرسازو بینه‌ری به ئاوه‌زو زیره‌ك، ئه‌مجۆره ده‌ڕواننه ده‌قه‌كان به زۆرترین چاو له زۆرترین گۆشه‌نیگاوه‌و دوور له خودگه‌ریه‌وه به‌و جۆره‌ش ئیشه‌كه‌ی له شرۆڤه‌و راڤه‌كردن ده‌چێته چوار چێوه‌ی كاری هونه‌ره‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی رای گشتی ئاراسته ده‌كات‌و له لۆژیكێكی زانستی‌و بابه‌تی‌و میتۆدییه‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، كاتێكیش ته‌ئویلكردنێكی ئایدۆلۆژیانه به‌كار ده‌هێنێت ئه‌وكات ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی زیاده‌ڕۆییكردنه‌وه له شیكاردا، زیانێك له‌وه‌شدا نابێت گه‌ر بڵێین ئه‌وه‌ی كاری ره‌خنه‌گری ده‌كات وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وایه كه به هه‌مان زمان‌و هه‌مان میتۆد چیرۆك، رۆمان، شیعر، یا شانۆییه‌ك ده‌نووسێت، هه‌ر لێره‌یشه‌وه ده‌كرێت بڵێین به‌دیهێنانی ره‌خنه‌یه‌كی شانۆیی زانستی‌و میتۆدی، ئه‌وه ده‌خوازێت كه ره‌خنه‌گر ئاگادار‌و شاره‌زابێت له بنه‌ماكانی ره‌خنه‌و پرۆسه‌ی ئه‌فراندنی هونه‌ری، هه‌ر كه‌سیش ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وكات له ره‌خنه‌گرتندا په‌نا ده‌بات بۆ سه‌لیقه‌ی تایبه‌تی خۆی‌و ئه‌زموونی له رۆژنامه‌گه‌ری یان نووسیندا، به‌وه‌ش له‌و ئامانجه دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه نمایشه شانۆییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه، ره‌خنه‌ی شانۆیی لایه‌نگیری ئیشه هونه‌رییه‌كه‌یه‌وه هاوكاریشه له په‌ره‌دان به به‌ها ستاتیكیه‌كان‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌رم له میانه‌ی كارلێك‌و كاریگه‌ری له نێوان خێزانی داهێنانی هونه‌ری‌و جه‌ماوه‌ریشدا.
شانۆ به‌ها گه‌لێكی ژیاری‌و هزری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه، بۆیه ره‌خنه‌ی هونه‌ریش یارمه‌تی بینه‌ر ده‌دات له خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو به‌هاو هزرو ته‌واوی ره‌گه‌زه‌كانی ستاتیكاو چێژوه‌رگرتن، چونكه ره‌خنه‌گر راستیه‌كانی پرۆسه‌ی داهێنان روونده‌كاته‌وه له‌لایه‌نی میتۆدی‌و زانسته‌وه‌و خاڵی به‌هێزو لاواز ده‌رده‌خات‌و زانیاری‌و پوخته‌ی گرنگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی شانۆییه‌كه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌زموونی هونه‌ریی بینه‌ر قووڵتر ده‌كات. ره‌خنه‌گر بینه‌رێكی ژیره‌و هه‌لومه‌رجه‌كانی واقیع‌و ئاستی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیشه هونه‌رییه‌كه‌و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه دیاریده‌كات.
ره‌خنه‌گری خۆرئاوایی جه‌خت له پێكهاته‌كانی نمایشی شانۆیی ده‌كاته‌وه‌و لایه‌نه ئه‌رێنی‌و نه‌رێنییه‌كانی ده‌قه‌كه ده‌رده‌خات، وێڕای چۆنێتی چاره‌سه‌ری ده‌رهێنه‌رو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌و راڤه‌كردنی بۆ ده‌قه‌كه، ئه‌ویش له‌و ده‌ستپێكه‌وه كه ره‌خنه بریتییه له ئه‌رشیفكردنی مێژوویی قۆناخێكی زه‌مه‌نی‌و مێژووی شانۆ، چونكه به‌بێ نمایشی كۆمه‌ڵێك شانۆیی بزاڤی ره‌خنه‌ییش په‌ره ناسه‌نێت، هه‌روه‌ك توانا‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتن، پشت به بینین‌و چاودێریكردن‌و هه‌ڵچوون‌و ژیان‌و شێوازی تێگه‌یشتنی له ده‌قه‌كه ده‌به‌ستێت‌و له رۆشنایی ئه‌وه‌وه شیكارو راڤه‌ی شانۆییه كه بونیاد ده‌نێت، وێڕای تایبه‌تمه‌ندێتی شوێن‌و كاتی نمایشی شانۆییه‌كه‌و بینینی ئاستی كار لێك‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بینه‌ر، زۆرێك له ره‌خنه‌گران له‌رێی خوێندنه‌وه بۆ كردن‌و وه‌سفه‌وه له باره‌ی شانۆوه ده‌نووسێت، بێئه‌وه‌ی بچێته نێو جه‌رگه‌ی كاری داهێنانه‌كه‌وه، ئه‌مجۆره ره‌خنه‌یه‌ش به روونی له ره‌خنه‌گرتنی شانۆ له رۆژنامه زه‌رده‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئه‌وروپادا زۆرن، ره‌خنه‌یه‌كی شانۆیی خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێكی ریكلام‌و بانگه‌شه بۆ شانۆییه‌ك له شانۆییه‌كان، یان به مه‌به‌ستی رۆشنایی خستنه‌سه‌ر ئه‌كته‌رێك له هه‌ردوو ره‌گه‌زو بانگه‌شه پێكردنیان‌و باسكردنێك له شوێن‌و كاتی نمایشه‌كه‌و جۆرێك له بانگه‌شه‌كردن بۆ ره‌خنه‌گرێكی هونه‌ری.
ره‌خنه‌ی شانۆیی زانستێكه شایسته به گۆڕین‌و هه‌مواركردن‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌و هاوره‌وتی روداوه‌كانه، به‌مجۆره‌ش شانۆ پێویسییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیكری‌و تقوسێكی هونه‌ری جوانه كه تیایدا شانۆ ئه‌ركی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی به جێده‌گه‌یه‌نێت.
نمایشی شانۆیی پرۆسه‌ی پێكه‌وه گرێدان‌و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه ده‌گوێزێته‌وه، واته پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی زمانكاری له نێوان نووسه‌رو بینه‌ردا، تا ده‌گاته پێكه‌وه گرێدانی شانۆیی له میانه‌ی تۆڕێك په‌یوه‌ندیه‌وه بۆ بینه‌ر كه به پێی توانا‌و كارایی راڤه‌كردنی خۆی نمایشه‌كه وه‌رده‌گرێت، له كاتێكدا په‌یوه‌ندیی بینه‌ر به ئه‌كته‌ره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆزه، له پێكهاته‌ی ده‌نگ‌و جه‌سته‌و جووڵه‌و ئیمائه‌و فۆرمی نمایشی شانۆییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ده‌بێ ره‌خنه‌گری شانۆیی كه‌ره‌سته‌كانی ره‌خنه‌گرتنی تێدا بخاته كار، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان‌و توانا له ته‌بابوون‌و گونجان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌و هزره‌كانی نووسه‌ر له چاوكردنه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بینه‌ر، به پێی چه‌ندین بنه‌مای كولتووری، ره‌خنه‌گر ده‌بێ پێكهاته‌كانی ره‌گه‌زی شانۆیی بناسێت له ره‌هه‌ند بیناسازی‌و هونه‌ری‌و پیشه‌سازیه ته‌واوكاره‌كان، ئاگاداربوون له كولتووره ژیاریه جۆراو جۆره‌كان‌و كاریگه‌ریه كولتوری‌و هونه‌ریه‌كان له‌سه‌ر كه‌سێتی، خوێندنه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نمایشه شانۆییه‌كه ده‌رناچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر بنه‌ما خه‌یاڵییه‌كان‌و به‌وه‌ش پۆشاكی واقیع بكرێته به‌ر نمایشه‌كه، به مه‌رجێك ره‌گه‌زو سه‌رچاوه‌كانی له خودی نمایشه‌كه‌و واقیعه‌كه‌وه وه‌رگیرابێت‌و ته‌ئویلێكی زانستی‌و به‌رنامه‌داری بۆ كرابێت، هه‌تا نمایش‌و تابلۆ بینراوه‌كه چه‌ندین خوێندنه‌وه قبوڵ بكات به قه‌ده‌ر بینه‌ران، ئه‌وكات خۆی ده‌خاته به‌ر په‌ره‌سه‌ندن له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه.