یه‌كێك له‌و تیپه شانۆییه كوردییانه‌ی كه له سوید به‌گشتی و ستۆكهۆڵمی پایته‌خت رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه "تیپی شانۆی ئارارات"ه، كه له ساڵی 1986له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید دامه‌زراوه و خاوه‌نی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌یه : گێژه‌ن -1987" ،گه‌لاوێژ و گورگ -1988، رووتبونه‌وه 1989، ترێ وشووشه 1990، دوو پێغه‌مبه‌ر1994، نازه و ورچ 2000، هه‌روه‌ك ئه‌م تیپه له‌ساڵانی 1985تا1992گۆڤاری "شانۆ"ی بڵاوكردۆته‌وه، كه یه‌كه‌م گۆڤاری شانۆیی كوردی بوو هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێبیشی له‌بواری شانۆ‌و ئه‌ده‌بدا بڵاوكردۆته‌وه.
پێده‌چێت سه‌ركه‌وتن و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی تیپی شانۆی ئارارات جگه له توانستی گه‌وره‌ی ئه‌كته‌ره‌كان و كاركردنی فره كلتووری كه بۆته فۆڕمێكی گرنگ و ستراتیژی كاركردنی شانۆ له‌جیهاندا كه ئامانج لێی به‌زاندنی سنووره‌كانه "كه‌ئه‌م تیپه له مێژووی دروستبوونیدا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌زموونێكه له‌م بواره‌دا" بۆ ناوبانگی و شاره‌زایی ریژیسۆری كورد"د.فازیل جاف"بگه‌ڕێته‌وه، كه شانۆكارێكی به‌ناوبانگی كورده و به‌رله‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی له كوردستان و له كۆتایی ساڵانی هه‌فتا و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان به‌دواوه وهاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بزافه نوێگه‌ری و ئه‌زموونكارییه‌ی كه ئه‌وده‌مه شانۆی كوردی گرتبۆوه "كه‌ئامانج له‌م هه‌وڵانه سوود وه‌رگرتن بوو له ئه‌زموونی شانۆی جیهانی و ته‌وزیفكردنی ئه‌م ئه‌زموونانه بوو له‌شانۆی كوردیدا به‌ئامانجی دامه‌زراندنی شانۆیه‌كی كوردی هاوچه‌رخ"* و پێشڕوانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته یاخود ئه‌م بزافه نوێخوازییه جگه له "د.فازیل جاف " بریتی بوون له هونه‌رمه‌ندان " دانا ره‌ئوف**، شه‌ماڵ عومه‌ر، نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی، ئه‌حمه‌د سالار، میدیاره‌ئوف، و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر " هه‌رله‌و سه‌رده‌مانه‌دا "فازیل جاف "چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی نمایشكرد كه‌له‌هه‌مووی به‌ناوبانگتر شانۆگه‌ری "پردی ئارتا"ی "جۆرج سیۆتۆكار" ی نووسه‌رو وه‌رگێڕانی "محه‌مه‌د موكری"بوو، كه وه‌ك به‌رهه‌می تیپی نواندنی سلێمانی ساڵی "1978"نمایشكرا ، كه هونه‌رمه‌ند "داناره‌ئوف" له كتێبه سه‌نگینه‌كه‌یدا *** له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان له‌م شانۆگه‌رییه‌دا ده‌ڵێت: "فازڵ جاف وه‌ك ده‌رچوویه‌كی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا، یه‌كه‌م كار‌و پرۆژه‌ی هونه‌ری به‌سه‌لیقه و لێزانین و دیدێكی روون و هێڵێكی فه‌لسه‌فی ئاشكراوه هه‌نگاوه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌ی ناوه. بۆیه‌كه‌مجار له‌بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كوردیدا دیدێكی خوڵقێنه‌ر و به‌رزی ریژیسۆر بینراوه و هاوشانی بیروفه‌لسه‌فه‌ی نووسه‌ر بووه "، به‌مجۆره هونه‌رمه‌ند "فازیل جاف"به‌رده‌وامی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی خۆیدا تا ئه‌وكاته‌ی چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌سوید نیشته‌جێ بوو له‌وێش هونه‌رمه‌ند له‌پێناوی قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر به ئه‌زموون و به‌رهه‌مه شانۆییه‌كان و له‌په‌نای به‌رده‌وامبوونی له خوێندنی شانۆیی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌بواری شانۆدا لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ربه‌رهه‌مه‌كانی ریژیسۆری به‌ناوبانگی جیهان "مایرهۆڵد"هه‌ڵبژارد و تێزی دكتۆراكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م ریژیسۆره به‌ناوبانگه‌ی جیهان بوو. له‌پاڵ خوێندن و لێكۆڵینه‌وه له‌بابه‌ت تێز‌و ستایلی كاركردنی هونه‌ری ریژیسۆری جیهانی "مایرهۆڵد" قوڵبونه‌وه به تیۆره‌كانی ئه‌م ریژیسۆره بڵاوكردنه‌وه و فێركردنی خوێندكاران و هه‌وادارانی شانۆ به‌م تیۆره شانۆییانه‌و ئه‌م شێوازی كاركردنه بووه خه‌مێكی گه‌وره‌ی "د.فازیل جاف" و وه‌ك په‌یامبه‌رێك ئه‌م وڵات وئه‌و وڵات ده‌گه‌ڕا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تیۆره‌ی شانۆ وله وڵاتانی وه‌ك "به‌ریتانیا و سوید و مه‌غریب و فێنله‌ندا و روسیا" ۆرك شۆپی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌كاركردنی شانۆیی ریژیسۆر "مایرهۆڵد " ئاماده‌كردووه و ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌ردانه كورتخایه‌نه‌كانیشی بۆ كوردستان ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دا بووه، كه خوێندكارانی په‌یمانگاكانی كوردستان به‌م رێچكه شانۆییه ئاشنا بكات و له‌و بواره‌دا چه‌ند ۆرك شۆپێكی بۆ خوێندكارانی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی "هه‌ولێر و سلێمانی " سازكرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا خاڵێك كه له گفتوگۆ‌و دیداره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت راستگۆیی و بێ ڕتوش وتنی ئه‌و شتانه‌یه كه له لای ئه‌و له‌ره‌وتی شانۆی كوردی به خراپی ده‌زانێت و به‌وپه‌ڕی بوێرانه‌وه ره‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كات و گوێ به‌وه نادات كه ئه‌م ره‌خنانه‌ی كێ زویرده‌كات یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك خۆی دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵیدا ****و له‌بینینی واقعی بزوتنه‌وه‌ی شانۆیی له‌كوردستاندا ده‌ڵێت :"له‌كوردستاندا دیراسه‌یه‌كی جدی باری شانۆ نه‌كراوه و تیپه‌كان بێ به‌رنامه كارده‌كه‌ن. مه‌به‌ستم لێره‌دا به‌رنامه‌ی هونه‌ری نییه، مه‌به‌ستم پلانی وه‌رزی شانۆییه كه‌ڕه‌نگه به‌درێژایی وه‌رزێكی شانۆیی دوو سێ به‌رهه‌مێك هه‌بێ، به‌ڕای من پێویسته بارودۆخی گروپ و تیپه‌كان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا گه‌لێ به‌جددی وه‌ربگیرێ، چونكه له‌كوردستاندا شانۆی ره‌سمی نییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ بایه‌خێكی ته‌واو به تیپه‌كان بدرێ، تاوه‌كو بتوانن رێگا بۆ شانۆی ئاینده و بۆشانۆی ره‌سمی خۆشكه‌ن، تیپه‌كان گرنگن و هه‌میشه گرنگ بوون، چونكه كورد به‌غه‌یری تیپه‌كان شانۆی دیكه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام به‌رنامه‌ی پشتگیریكردن له تیپه‌كان ده‌بێ له سه‌ر پێوه‌ری هونه‌ری و حیره‌فییه‌ت و به‌رده‌وامبوون بێت، سنوورێك دابنرێت له‌نێوان كاری پیشه‌یی و كاری ئاره‌زومه‌ندانه ".
له‌م ماوانه‌ی ڕابردوودا هونه‌رمه‌ند "د.فازیل جاف " به‌هاوه‌ڵی ئه‌ندامانی تیپی شانۆی ئارارات هاته‌وه كوردستان به‌مه‌به‌ستی نمایشكردنی شانۆگه‌ری "مه‌رگ و كچ " كه‌پێشتر له‌وڵاتی سوید پێشكه‌شكرابوو و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوه و ره‌زامه‌ندی بینه‌رانی به‌ده‌ستهێنابوو، شانۆگه‌ری "مه‌رگ وكچ "له‌نووسینی نووسه‌ری شانۆیی به‌ره‌گه‌ز شیللی "ئاریێل دۆرفمان" و وه‌رگێڕان و كاری ریژیسۆری له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند"د.فازیل جاف"ه‌وه ئه‌نجامدراوه و له‌نواندنی سێ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كورده كه‌بریتین له " ته‌لارهیرانی كه رۆڵی "پاولینا سالاس"ی به‌رجه‌سته ده‌كرد، مه‌ریوان كه‌مال " گیراردۆ ئێسكۆبار"، عادل عه‌بدوڵڵا" رۆبیرتۆ میراندا " .
له‌م گه‌شته‌ی بۆ كوردستان ئه‌م شانۆگه‌رییه له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بۆ چه‌ند رۆژێك نمایشكرا و رۆژانی "13-14-15/5/2006له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له سلێمانی نمایشكرا، شانۆنامه‌ی "مه‌رگ و كچ" له‌وجۆره شانۆنامانه‌یه كه به‌شانۆی "سیاسی –سایكۆلۆژی ناوده‌برێت و تیایدا باس له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌رده‌ستی رژێمه تۆتالیتار‌و دیكتاتۆره‌كان و به‌واتایه‌كی تر ئه‌م شانۆنامه‌یه هه‌وڵی ده‌رخستنی روخساره تێكشكاو و خه‌مناك و سته‌ملێكراوی كه‌سی قوربانی و روخساره قێزه‌ون وده‌روون نه‌خۆش و خوێنڕێژه‌كانی جه‌لاد ده‌دات، ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ی "ئاریێل دۆرفمان"ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شیلییه پاش رووخانی رژێمی دیكتاتۆر و ئه‌مه‌ش وا له‌ده‌قه‌كه‌ی "دۆرفمان"ده‌كات كه له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا بگونجێت كه سه‌رده‌مه‌كانی دیكتاتۆریه‌تیان تێپه‌ڕِاندووه به‌نموونه‌ی واقعی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی. ئه‌م شانۆنامه‌یه هه‌ڵگری گوتارێكی فیمنستانه‌یه له‌و رووه‌وه‌ی كه ژنانیش به‌هاوتای پیاوان له‌سه‌رده‌می رژێمه تۆتالیتارییه‌كاندا رووبه‌ڕووی عه‌قڵه نه‌خۆشه‌كانی پیاوانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه وله‌سه‌ر زمانی كه‌سێتی "پاولیناسالاس"كه هونه‌رمه‌ند "ته‌لارهیرانی "به‌وپه‌ڕی توانای هونه‌ری باڵاوه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كرد گوێ بیستی ئه‌و چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئه‌تككردنانه ده‌بین كه له زیندانه‌كاندا له‌سه‌رده‌ستی جه‌لاده‌كان ده‌یچه‌شت "كه‌ئه‌م جۆره چیرۆكانه بۆ بینه‌ری كوردی شتێكی نوێ و تازه نییه و بیرهێنه‌ره‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته ئه‌نفالكراو و زیندانیانه‌ی كوردمان بیرده‌خاته‌وه كه‌چۆن له‌سه‌روه‌ختی رژێمی فاشی و دیكتاتۆری به‌عس ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌دران، كه‌هونه‌رمه‌ند"ته‌لارهیرانی" توانیبووی به‌و په‌ڕی راستگۆیی و به‌نواندێكی پڕله‌كاریگه‌رییه‌وه دیمه‌نی ئه‌و كه‌شه‌مان له‌لا بنه‌خشێنێت .
په‌راوێزه‌كان :
*گوتاری ئه‌زموونگه‌ری له‌ڕه‌وتی شانۆی كوردیدا، نووسینی "دانا ره‌ئوف" ستۆكهۆڵم -1995.
**دانا ره‌ئوف –شانۆكار و لێكۆڵیار و ره‌خنه‌گرێكی جددی شانۆییه و جگه له‌بواری پراكتیكی شانۆیی،خاوه‌ن چه‌ند كتێبێكی شانۆییه و ئاگادارێكی وردی ڕه‌وتی شانۆی جیهانییه و كتێبه‌كانیشی ئه‌مانه‌ن"شانۆی توندوتیژی له‌نێوان تیۆر‌و پراكتیكدا – لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی 1988،گوتاری ئه‌زمونگه‌ری له‌ڕه‌وتی شانۆی كوردیدا – ستۆكهۆڵم-1995،سۆناتای تارمایی –ستۆكهۆڵم -2001،پیته‌ر برۆك له‌شانۆی هاوچه‌رخی جیهانیدا – ستۆكهۆڵم -2004".
***گوتاری ئه‌زمونگه‌ری له‌ڕه‌وتی شانۆی كوردیدا –داناره‌ئوف – ستۆكهۆڵم -1995.
****ده‌رهێنان و شانۆی مۆدێرن – دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ "د.فازیل جاف "- دیداری "كامه‌ران سوبحان و شۆڕش محه‌مه‌دحسێن " ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م -2005.